سكانێرێك لە گیرفـاندا جێگای دەبێتەوە

سكانێرێك لە گیرفـاندا جێگای دەبێتەوە
سكانێر (scanner) ئامێرێكی گرنگە بۆ ئەوەی داتاكان لە شێوەی كاغەزەوە بگۆڕێت بۆ شێوەی دیجیتالی، لەكاری گرافیك و نەخشەسازیدا رۆڵی گرنگ دەبینێ..
قەبارەی و توانا و كاركردی سكانێرەكان جیاوازن، بەڵام بەگشتی سكانێرەكان ئەوەندە گەورەن كە بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی بەردەوام نابن.. سكانێرێكی بچووك بەناوی (PUP) بەرهەم هاتووە كە ئەوەندە بچووكە لە گیرفاندا جێگای دەبێتەوە. ئەم سكانێرە لە رێگای وای-فای و بلوتوسەوە دەتوانێت بە ئینتەرنێتەوە ببەسرێتەوە. كێشی سكانێرەكەش كەمە. بۆ سكانكردنی وێنە یان دەقێك دەتوانی لەسەر وەرقەكە دایبنێی. بەهۆی تیشكی لەیزەرەوە ئەو بەشەی كە سكانی دەكات نیشانی دەدات. بە هەندێك بردنەسەر و هێنانە خوارەوە دەتوانیت رووبەر و مەودای ئەو لاپەڕەكەی بۆ دیاری بكەی كە سكانی دەكات. سكانێرە بچووكە لە توانای دا هەیە لەكاترێكی ویزێت تا لاپەڕەیەكی A3 سكان بكات.
Top