ئامێرێكی دیكە بۆ هەڵگرتنی داتاكان

ئامێرێكی دیكە بۆ هەڵگرتنی داتاكان
ئەوانەی شارەزای بواری كۆمپیوتەر و جیهانی ئایتین، دەزانن قۆناغەكانی هەڵگرتن و داكردنی داتاكان بە زۆر قۆناغدا رۆیشتوون، سەرەتا فلۆپی هەبوو، دواتر CD دوای ئەوە DVD دواتر فلاش میمۆری و هارددیسكی پورتێبڵ (خاریجی) و ئێستاكەش سەردەمی SSDی پورتێبڵ(خاریجی)یە..
لەسەرەتادا با بزانین SSD چییە، ئەم سێ پیتە كورتكراوەی دەستەواژەی Solid state diskیە, لە سیستەمی هارددیسكدا واتە (HHD). شێوازی داكردن و هەڵگرتنی داتاكان لە رێگەی مكانیكی و دەرزی تایبەت و سووڕان و تەزوی كارەباوە بوو، ئەم شێواوە وای كردبوو قەبارەی و كێشی هارددیسك گەورە بێت، لەكاتی كاركردندا زوو گەرم دابێت و زووتریش تێكبچێت.. بەڵام لە سیتسەمی SSDدا كاركردن بە شێوازێكی ئاسانترە، لە راستیدا هەمان شێواز و كاركردنی فلاش میمۆرییە بۆیە زۆرجار بە فلاش میمۆری قەبارە مەزنیش باسیان دەكرێت.. چونكە قەبارەیان بچووكە و پێویستیان بە وەزەیەكی كەم هەیە، بۆیە لە دروستكردنی لاپتۆپ، تەبلێت و مۆبایلدا سوودی لێدەبیندرێ... هەتا ئێستا SSD پورتێبڵ یان دەرەكی نەبوو، بەڵام لە ماوەیەكی كەمدا دەكەونە بازاڕەوە.. نموونەكەیان SSD جۆری SSD700یە. بە قەوارەی هەڵگرتنی داتا 256GB,512GB,1TB... كێشی ئەم جۆرە SSDیە تەنیا 100 گرامە.. دیارە كێشی كەمتر لەوەش هەیە بۆ نموونە SE730 كێشەكەی تەنیا 33 گرامە..
SSD جۆری SD700 شوێنی كێبڵی usb3.1 هەیە. بۆیە بۆ لاپتۆپ، كۆمپیوتەری سەرمێز، مۆبایل و ئامێرەكانی دەنگ و رەنگ دەگونجێت و خێرایی گواستنەوە تا 440 میگابایت لە چركەیەكدایە، دژە ئاوە تۆزو خۆڵ ناگرێت.
Top