تایبەتمەندیەکانی SlideSyncـی سامسۆنگ و بەکارهێنانیان (خزمەتگوزاری پێکەوە بەستنی موبایلەکانی سامسۆنگ و کۆمپیوتەر)

تایبەتمەندیەکانی SlideSyncـی سامسۆنگ و بەکارهێنانیان (خزمەتگوزاری پێکەوە بەستنی موبایلەکانی سامسۆنگ و کۆمپیوتەر)
یەک لە خزمەتگوزارییە نایاب و تایبەتەکانی کۆمپانیای سامسۆنگە، ڕێگە دەدات بەوەیی کە موبایل و کۆمپیوتەرت پێکەوە پەیوەست بکەیت و هاوبەشییەک لە نێوانیاندا دروست بکەیت، لەوانەش ڕێگە دەدات داتا لە نێوانیان ئاڵگۆڕبکەیت، ڕوونمای موبایلەکە بگوازیتەوە و لە ڕوونمای کۆمپیوتەرەکە بیبینیت و کرداریی پێ بدەیت، لە هەنووکەدا هەر لە ڕێگای کۆمپیوتەرەکەوە وەڵامی نامە و پەیوەندیەکان بدەیتەوە.

پێویستەیەکان بۆ Samsung SideSync
•کۆمپیوتەر: Windows XP SP3 یان بەرزتر ( پشگیری لە هەردوو 32/64bit دەکات); Mac OS X 10.7 یان بەرزتر
•ئەندرۆید: ئامێرێکی سامسۆنگ لە ئەندرۆیدی ٤.٤ بەرەو سەرەوە، وە بۆ سامسۆنگ تابلێتیش ئەندرۆیدی ٥ بەرەو سەرەوە.

چۆن دەستت بگات بە Samsung SlideSync
1.SlideSync داگرە و دامەزرێنەرە سەر کۆمپیوتەر و موبایلەکەت (دایگرە: SideSync for Mac/Windows | SideSync for Android APK)
2.کاریی پێکە و بیرکەوە لە کۆمپیوتەر و موبایلەکەت
3.هەردووکیان واتە کۆمپیوتەر و موبایلەکە پەیوەستی یەکدی بکە بە سنووری یەک Wifiـیەوە لە ڕێگای Usbـی کەیبڵ.

١. گواستنەوەی ڕوونما بۆ کۆمپیوتەر
یارمەتیت دەدات لەوەیی کە ڕوونمای ئامیرەکەت بگوازیتەوە سەر کۆمپیوتەر و بە ئاسانی کۆنتڕۆڵی بکەیت.
•هەنگاوی یەک: لە Dashboardـی SlideSync لە کۆمپیوتەرەکەت، کرتە لە “Phone Screen” بکە.
•هەنگاوی دوو: دەبینیت کە ڕوونمای موبایلەکەت لەسەر کۆمپیوتەرەکەییە.

٢. کۆنتڕۆڵکردنی موبایلەکە لە ڕێگای ماوس و تەختەکلیلەوە
پێویستی بە چالاکردن هەیە تاکوو بتوانیت تەختەکلیل و ماوسەکە بەکاربێنیت.
•هەنگاوی یەک: لە Dashboardـی SlideSync لە موبایلەکەت، لە Moreـی کرتە لە Enable Keyboard and mouse sharing بکە.
•هەنگاوی دوو: ئێستا چالاکە و دەتوانیت بە لایی ڕاست یان چەپدا بیجوڵینیت و کۆنتڕۆڵی بکەیت.

تێبینی: بۆیی ماوس و کیبۆردی کۆمپیوتەرەکە خۆیی لاببەیت و تەنها ئەوەیی SlideSync دەربکەوێت، ئەوا بڕۆ Dashboardـی کۆمپیوتەرەکەت، دواتر More لە وێدا Enable Keyboard and Mouse Sharingg ناچالاک بکە.

٣. هاوبەشپێکردنی هەر پەڕگەیەک لە نیوان موبایل و کۆمپوتەرەکەدا
دەتوانیت بە ئاسانی و لە ڕیگای بردن و ڕاکێشان پەڕگەکان ئاڵوگۆڕبکەیت.

گواستنەوەی پەڕگە لە موبایلەوە بۆ کۆمپیوتەر
•هەنگاوی یەک: بڕۆ Dashboardـی SlideSync، کرتە بکە لە “Phone Screen”
•هەنگاوی دوو: ئەو پەڕگەی دەتەوێت دیاری بکە (جا چی وێنە، ڤیدیۆ، یان پەڕگە)
•ڕایبکێشە بەرەوە و ڕوونمای کۆمپیوتەرەکە.

گواستنەوەی پەڕگە لە کۆمپیوتەرە بۆ موبایل
•هەنگاوی یەک: لە کۆمپیوتەرەکەت، ئەو بوخچەییە بکەوە و هەر پەڕگەیەک هەیە دیاری بکە.
•هەنگاوی دوو: بیگرە و ڕایبکێشە بەرەوە SlideSync, دواتر پاشکەوت دەبێ لە بوخچەیەک بەناوی SlideSync

٤. تەلەفوونکردن و ناردنی نامە لە ڕیگای کۆمپیوتەر
لە کاتێکدا SlideSync پەیوەست بێت ئیدی خۆیی خۆکارانە ئەو کارەت بۆ دەکات.

سەرچاوە www.kitn.net
Top