ئەپڵ ڕەنگێکی نوێی بۆ ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس ڕاگەیاند
ئەمە یەکەمجارە کە کۆمپانیای ئەپڵ ڕەنگی سوور بۆ ئایفۆن بەردەست دەکات، چونکە لەوەو پێش کۆمپانیاکە ڕەنگی سووری تەنها لەدروستکردنی بەرگەکانی ئایفۆن بەکارهێنابوو، نەوەکو بۆ خودی ئایفۆنەکە خۆی. بڕیارە ئەم ڕەنگە نوێیە لە ڕۆژی هەینیدا بەردەست بکرێت بۆ فرۆشتن لەبازاڕگا سەرەکییەکانی ئەپڵ لەجیهان بەدوو قەبارەی ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابایت، نرخی ڕەنگی سوور بۆ ئایفۆن ٧ بەقەبارەی ١٢٨ گێگابایت بریتییە لە ٧٤٩ دۆلار و بۆ قەبارەی ٢٥٦ گێگابایت نرخەکەی ٨٤٩ دۆلارە، هەروەها بۆ ئایفۆن ٧ پڵەس بەقەبارەی ١٢٨ گێگابایت نرخەکەی ٨٦٩ دۆلارە و بۆ قەبارەی ٢٥٦ گێگابایت نرخەکەی ٩٦٩ دۆلارە.
سەرچاوە www.kitn.net
