پرۆگرامێك بۆ دابەزاندنی فیلم لە ئینتەرنێت

پرۆگرامێك بۆ دابەزاندنی فیلم لە ئینتەرنێت
پرۆگرامگەلێكی زۆرهەن تایبەتن بە دابەزاندنی فیلم لە سایتەكانی وەك یوتیوب، فەیسبوك و سایتەكانی دیكە.. بەشێك لەم پرۆگرامانە قەوارەی زۆرە و شوێن دەگرن لە كۆمپیوتەردا و بەشێكیشیان بەكارهێنانیان ئاسان نییە.. یەكێك لە پرۆگرامە قەوارە كەم و ئاسانەكان، پرۆگرامی aTube Catcherە، ئەم پرۆگرامە توانایەكی باشی هەیە لە دابەزاندن و هەروەها خێراییەكی زۆریش.. لەگەڵ زۆربەی خزمەتگوزارییە باوەكاندا دەگونجێ. جگە لەوەی فایلە ڤیدیۆیەكان دادەبەزێنێ دەتوانێت فۆرماتەكانیشیان بگۆڕێ. لەگەڵ مۆبایل و مۆبایلە سمارتەكانیش دەگونجێ. تایبەتمەندییەكی گرنگی پرۆگرامەكە ئەوەیە كە دەتوانێت لە شاشە فیلم هەڵبگرێتەوە، نە تەنیا فایلە ڤیدیۆییەكان بەڵكو فایلی دەنگیش دادەبەزێنێ.
Top