ریمۆت سمارتێك شوێنی گشت ریمۆتەكان دەگرێتەوە

ریمۆت سمارتێك شوێنی گشت ریمۆتەكان دەگرێتەوە
ریمۆتە جۆكەرەكان واتە ئەو ریمۆتانەی كە كۆنتڕۆڵی گشت ئامێرێك دەكەن گەلێكن، یەكێك لەو ریمۆت كۆنتڕۆڵانە ریمۆتی (Sevenhugs Smart Remote)ە كە دەكرێ وەك باشترین ریمۆت كۆنتڕۆڵی هەمە كارە سەیر بكرێ. رەنگە لەداهاتوویەكی نزیكدا ئەم ریمۆت كۆنتڕۆڵە شوێنی ریمۆت كۆنتڕۆڵی universal بگرێتەوە.
گرنگترین ئەركەكانی ریمۆت كۆنتڕۆڵی هۆشمەندی سۆنی ەاگز، كۆنتڕۆڵكردنی هەر ئامێرێكە جا بەهەر سیستەمێكی وایەرلەیسی وەك (بلوتوس، وای-فای, بلوتوس، یان تیشكی سەرووی سوور) سوود وەربگرێ.. بۆ كاركردنی ریمۆت كۆنتڕۆڵەكە هەر ئەوەندە بەسە كە ریمۆتەكە رووبەڕووی ئەو ئامێرە رابگری كە مەبەستە، ئۆتۆماتیكی دەیدۆزێتەوە و گشت رێكخستنەكانی تایبەت بە ئامێرەكە ئەنجام دەدات. ئەگەر ریمۆتەكەش بزر بوو بۆ دۆزینەوەی پێویست ناكا زۆری بۆ هەوڵبدەی هەر ئەوەندە بەسە كە لەسەر ئامێری شەحنكردنەوەی دوگمەیەك دابگری ئیدی ریمۆت كۆنتڕۆڵەكە زەنگ لێدەدا.
Top