بچووك بەڵام بە سوود

بچووك بەڵام بە سوود
رۆژنامەنووس و راگەیاندنكاران بۆ تۆماركردنی ئەو دەنگە مەبەستیانە لە ریكۆردەر سوود وەردەگرن.. دواتر دەبێ ئەو دەنگە گوێبدنەوە و چ بەدەست چ بە كۆمپیوتەر بینووسنەوە.
ئامێری بچووكی Senstone كە بە قەد میدالیایەك دەبێت زۆر ئاسانتر دەنگ تۆمار دەكات و دەیكاتەوە بە دەق.. هەر لەوكاتە دەنگ تۆمار دەكات و دەكاتەوە دەق بۆ سەر مۆبایلی ئایفۆنی بەڕێ دەكات. ئامێری ناوبراو دەتوانێت هەتا نزیكەی 3 كاتژمێر دەنگ تۆمار بكات. بەهۆی ئاپێكەوە فایلە دەنگییەكە بۆ مۆبایل دەگوازێتەوە و بە سوود وەرگرتن لە تەكنەلۆژیای Speech to text دەتوانێ بیكاتەوە دەق.. پشتیوانی لە 11 زمان دەكات.
Top