پایسكلیش بە ئاسماندا دەفڕێ

پایسكلیش بە ئاسماندا دەفڕێ
زۆر ئامێر چەك و كەرەسەی گواستنەوە كە لە فیلمە خەیاڵی زانستییەكان دەماندیت ئێستا نزیك دەبنەوە لە راستی.. بۆ نموونە بڕیار وایە بەم نزیكانە تاكسی فڕۆك لە دوبەی كاری گواستنەوە ئەنجام بدات...
كۆمپانیایەكی روسی بەناوی hoversufr كە چالاكیەكانی لە بواری دروستكردنی كوداپتەرە، بەم دواییە یەكەم پایسكیلی فڕۆكی بەرهەم هێنا..
ەاڤەربایكی ئەلكترۆنی كە بە scorpion3 ناسراوە جگە لەوەی كە دەتوانێت بفڕێت، دەتوانێ كەسێكیش لەگەڵ خۆی هەڵبگرێت. هاڤەربایكەكە پێكەاتووە لە مۆتۆرسكلێتێك بە سیستەمی كۆداپتەرەوە.. كەسانی ناشارەزا و شارەزا دەتوانن بە ئاسانی كۆنترۆڵی بكەن و بە هەوادا بفڕن.
Top