پاوەربانكێك بۆ لاپتۆپ و ئامێرەكانی دی

پاوەربانكێك بۆ لاپتۆپ و ئامێرەكانی دی
لەو چەند ساڵەی دواییدا پاوەربانك تا رادەیەك گرفتی دابەزینی شەحنی كەمكردۆتەوە بەتایبەتی بۆ ئەم هەرێمەی ئێمە كە بێ كارەبایی یەكێكە لە گرفتە سەرەكییەكان.
پاوەربانك زیاتر بۆ مۆبایل و تەبلێت دەگونجێت، لاپتۆپ بەهۆی ئەوەی باترییەكەی گونجاوە و لانی كەم هەتا سێ كاتژمێر دانابەزێت و لاپتۆپ هەیە بۆ ەەشت كاتژمێریش شەحنی دانابەزێت بۆیە كۆمپانیاكان كەمتر بیریان لەوە كردۆتەوە پاوەر بانك بۆ لاپتۆپ بەرهەم بێنن.
كۆمپانیایەكی بەرهەمەێنی تەكنەلۆژیای نوێ پاوەربانكێكی تایبەت بە لاپتۆپ بەرهەم هێناوە دەتوانێت ئامێرەكانی دیكەی وەك مۆبایل و تەبلێتش شەحن بكاتەوە.شوێنی دانانی سێ كێبڵی تایبەت بەمۆبایلی هەیە، پاوەربانكەكە بە دوو كاتژمێر شەحنكردنی لاپتۆپ دەتوانرێت هەتا شەش كاتژمێر وزە بۆ لاپتۆپ دابین بكات.
Top