پرۆگرامێك بۆ هەڵگرتنی وشەی پەسۆرد

پرۆگرامێك بۆ هەڵگرتنی وشەی پەسۆرد
دیسان پەسۆردەكەم لەبیرچۆتەوە، زەخت بۆ مێشكت دێنی كە وشە نەێنییەكە چ بووە، چەندین وشە تاقی دەكەیەوە كەچی هیچیان وەڵام نادەنەوە.. چەند سایت دەكەیەوە چەندین ئەكاونتت هەیە بەراست ئەو هەموو پەسۆردە لەبەر ناكرێت. پرۆگرامی Al Roboform یەكێكە لە ئەمنترین پرۆگرامەكانی بیرهێنانەوەی وشە نەێنیەكان كە لە سایتە جۆراوجۆرەكاندا سوودی لێوەردەگری.. پرۆگرامەكە یوزەر نەیم و پەسۆرد لە خۆیدا رادەگرێ هەركاتێك سەرت لە سایتێك دا ئۆتۆماتیكی ناوی بەكارهێنەر و وشە نەێنیەكە دادەنێ.
جگە لە وشەی نەێنی واتە پەسۆرد فۆرمەكانیش پڕ دەكاتەوە, واتە ئەگەر یەكجار فۆرمێكت پڕ كردەوە ئەوە ئۆتۆماتیكی ئەوانی دیكەش پڕ دەكاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا خۆی پەسۆردی نوێت بۆ دادەنێ و بە جۆرێك كە هاككەرەكان نەتوانن بیدۆزنەوە
Top