ئامێرێك بۆ نەهێشتنی سترێس و نیگەرانی

ئامێرێك بۆ  نەهێشتنی سترێس و نیگەرانی
ئامێرە تەكنەلۆژیە نوێیەكان بەداخەوە ئەوەندەی ترس و سترێس و نیگەرانیان دروست كردووە ئەوەندە ئارامی و حەسانەوەی مێشكی و رۆحیان نەبووە، كۆمپانیایەكی هەوڵیداوە ئامێرێك بەرهەم بێنێ پێچەوانەی ئەو ئامێرانەی دیكە و بەكارهێنەرەكەی بگەیەنێتە لوتكەی ئارامی...
ئامێری بچووكی ReNu پێكەاتووە لە پرۆگرامێكی مۆبایل، ئامێرێك وەك چاویلكە هۆشمەندەكان و چەند كەرەسەی پەیوەندیدار بەوانەوە، گشت ئەو ئامرازانە پێكەوە شەپۆلێكی دەنگ و رەنگی هاوئاهەنگ لەگەڵ شەپۆلی مێشك، شێوەكانی ئارامیی و لەبواری زانستیەوە ئەزموون دەكەن و بەكارهێنەرەكەی لە ستێرێس دووردەخەنەوە.
Top