كۆمپانیای (wacom) لەناسراوترین ماركەی بەرهەمهێنانی تەبلێتی تایبەت بە گرافیك و نەخشەسازییە..بەهۆی قەڵەمێكی تایبەت كە بەمەبەستی نەخشەسازی و كاری گرافیكی سوودی لێدەبیندرێ تەبلێتی ماركەی ناوبراو گەلێك ناسراون، قەڵەمێكی تایبەتی ئەو جۆرە تەبلێتانە كە بە قەڵەمی ستایلۆس Pen Pro 2 ناسراوە كارو ئەركی دیزاین و نەخشەسازی ئاسان دەكەنەوە. نوێترین قەڵەمی ستایلوس دەتوانێت لە ەەشت هەزار جۆر زەخت پشتیوانی بكات تاكو رێكترین و وردترین دیزاین و كاری گرافیكی نەخشەسازی بكات.
تەبلێتێكی نوێ كە لەم جۆرە قەڵەمانە سوود وەردەگرێ تەبلێتی جۆری Intuos pro paperە، كە دەكرێت هەر لەوكاتەی كە تابلۆیەكی شێوەكاری دەكێشیەوە، تابلۆكە بكاتە بە تابلۆیەكی دیجیتالی، نەخشەساز و گرافیكیان پێویست ناكات سكان و كۆپی لە تابلۆكانیان هەڵبگڕنەوە، بەڵكو دەتوانن لەو شوێنەی كەكۆمپانیای بۆ خەزنكردنی تابلۆكان لەسەر ئینتەرنێت دایناوە هەڵیبگرن.