فڕۆكەیەكی بچووك خاوەنەكەی دەناسێتەوە
فڕۆكەی ناوبراو هۆش و زەینی دەستكردی تێدایە بە جۆرێك دەتوانێت روخساری خاوەنەكەی بناسێتەوە، پاش ئەوەی كە روخساری خاوەنەكەی كەوتە ناو زەینی دەستكردەوە، بچێتە هەر شوێنێك و بەهەر خێراییەك بڕوات فڕۆكەكە بە دوای دەكەوێت و فیلمی لێ هەڵدەگرێتەوە.
دوای تەواوبوونی كارەكانی بەكارهێنەرەكەی دەتوانێ بە دەست بیگرێتەوە و یان بەهۆی پرۆگرامێك كە لەسەر مۆبایلەكەی هەیە بیەێنێتە خوارەوە. لە هەمووی گرنگتر دیزاینەكەیەتی، بەكارهێنەر دەتوانێت لە ناوەڕاستەوە بینوشتێنێتەوە تا بە ئاسانی هەڵیبگرێ.
