تایبەتمەندی چاویلكەی هۆشمەندی M3000
چاویلكەكە شاشەیەكی رەنگی و تایبەتی هەیە بەناوی cobra 2 كە ستایلێكی جوانی بە چاویلكەكە بەخشیوە.. چاویلكەكە بۆ پزیشكان، فڕۆشیاران، پیشەسازی... گرنگی تایبەتی هەیە. شاشەكە كە تەنیا بۆ چاوێكە، 64 گێگابایت میمۆرییەكەیەتی، توانای تۆماركردنی ڤیدیۆ و گرتنی وێنەی هەیە، سیستەمی وایەرلەیسی بلوتوس و وای-فای هەیە لەگەڵ مۆبایلە سمارتەكان پێكەوە پەیوەند دەدرێن. راستەوخۆ بە ئینتەرنێتەوە پەیوەند دەدرێ.. دۆزینەوەی جوگرافیایی (GPS)ی هەیە شوێن و جێگای بەكارهێنەرەكەی لەسەر شاشەكە نیشان دەدات، لە بەتەڕبوون و تۆز و خۆڵ تێكناچێت.
