داڤێنچی لە بلیمەتەوە بۆ پرینتەر

داڤێنچی لە بلیمەتەوە بۆ پرینتەر
پرینتەری سێ رەهەندی واتە 3D ئەگەر گشتگیر بن خزمەتگوزارییەكی گەورە پێشكەش مرۆڤایەتی دەكەن، بەڵام هەتا ئێستاش هەم قەبارەیان گەورەیە و هەم گرانبایین.. كۆمپانیایەكی ناسراوی جیهانی جۆرێك كۆمپیوتەری سێ رەهەندی بەرهەم هێناوە كە بە (da vinci mini) واتە داڤێنچی بچووك ناسراوە. پرینتەری ناوبراو ئاسان رادەگوازرێ و كێش و قەبارەی كەمە..
پرینتەری ناوبراو پێویستی بە كۆمپیوتەری تایبەت نییە بەڵكو لەسەر ویندۆز10ش دەكرێ ئەركەكان ئەنجام بدرێن. گەر پرینتەرەكە گشتگیر بێت ئیدی بۆ كەلوپەلەكانی ماڵەوە پێویست بە زۆر شوێن ناكات، بۆ نموونە پێویست ناكات یاری منداڵانە لە بازاڕ دابین بكەی، بەڵكو لە ماڵەوە دەتوانی بۆیان دروست بكەی.. یان هەندێك كەلوپەلی پێویستی ماڵەوە.. وەك پێداویستیەكانی چێشتخانە و ئیكسسواراتی ماڵەوە..
Top