بە مۆبایلەكەت كۆنتڕۆڵی جلشۆر بكە

بە مۆبایلەكەت كۆنتڕۆڵی جلشۆر بكە
لە پیشانگای ساڵانەی ces2017 دا سامسۆنگ جۆرێك لە جلشۆری خستەڕوو كە دەكرێت بڵێین پێشكەوتووترین جلشۆری سەردەمە...
جلشۆری FlexWash + FlexDry كە جلشۆرێكی جمكە، دوو سیتسەمی شوردن، دوو سیستەمی وشك كردنەوەی هەیە، كە دەكرێت لە یەك كاتدا لە هەردوو بەشەكە سوود وەربگرێ بە شێوازی جیاوازەوە، جلشۆرەكە تەنیا كاری ئەوە نییە كە جلەكان بشوات و وشك بكاتەوە، بەڵكو دژە باكتریای دەكات و هەرچەشنە بۆنێكی ناخۆش لادەبات و هەروەها هیچ كاتێكیش ناهێڵێت جلەكان گنج بهێنن وەك تازە لە ماركێت كرێبت ئاوایە..
جلشۆری ناوبراو بە ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێ و سمارتە لە رێگای مۆبایلەوە دەتوانی كۆنترۆڵ بكرێ و هەموو ئەركەكان لەسەر مۆبایلەكە ئەنجام بدەی، تەنانەت مەودای بەكارهێنەر و جلشۆر ئەوپەڕی گۆی زەوی بێت.
Top