وێنە و فیلمی واقعی مەجازی مێژوویەكی زۆری نییە و ناگاتە دوو ساڵ، واتە ئەو فیلم و یارییانەی كە بینەر وا هەست دەكات بەشێكە لە یارییەكە یان فیلمەكە. ئەوە جیاوازە لە فیلمی سێ دۆری واتە 3D بەڵكو فیلمەكە وەك ئەوە وایە بینەر خۆی لەناو جەرگەی دیمەنەكاندا ببینی، بۆی پێیان دەگوترێ (واقعی – مەجازی) بۆ گرتنی ئەو فیلمانە پێویست بە كامێرای تایبەت دەكات، یەكێك لەو كامێرایانە كامێرای جۆری (twoEyes VR 360)ە، گشت بەكارهێنەرێك دەتوانێ بە ئاسانی سوودی لێببینێ و فیلمی پێ بەرهەم بهێنێ. كامێراكە جیاواز لە كامێراكانی سێ دۆری تایبەت، دوو دەریچەی هەیە و هەر كامێكیش لەوان دوو عەدەسەیان هەیە. مەودای نێوان دوو دەریچەكان 65 سمە، بەقەد مەودای چاوەكانی ئینسان. كامێراكە دەتوانێت فیلم و وێنە گیراوەكان لەرێگای بلوتوس یا وای فای بۆ پرۆگرامێكی تایبەت لە مۆبایلە هۆشمەندەكاندا بنێرێ..