فرۆكەیەك له پەنجەدا جێگای دەبێتەوه
خودی فڕۆكه بێ فڕۆكەوانەكان بۆ كاری فیلم هەڵگرتنەوه و بەرهەم هێنانی فیلمه.. قەواره و سایزی فڕۆكەكه جیاوازن، نوێترین و بچووكترینیان فڕۆكەی بێ فڕوكەوانی MOLA-UFOیه. فڕۆكەكه له پەنجەكانی دەستدا جێگای دەبێتەوه، بەڵام كارایی و خزمەتگوزارییەكانی بەقەد پەهبەهادێكی قەباره مەزن دەچێت.. سیتسەمێكی وێنەگرتنێكی پێشكەتووی هەیه، تەنانەت كاتی جوڵه و بای بەەێزیش ئەو وێنه و فیلمانەی دەیانگرێ كوالیتیان تێكناچێت.
یەكێك له گرنگترین تایبەتمەندییەكانی باڵنده دەستكردەكه ئەمەیه كه دەتوانێت لەگەڵ بابەتێكی جوڵەدار بیبەستیەوه، بۆ نموونه كەسێك به رێگادا دەڕوات دەتوانێت به وردی چاودێری بكات و هەمیشه لەگەڵی بێت و وێنەی بگرێت.. هەر تەنێك بجوڵێتەوه و به رێگادا بڕوات فڕۆكه بچووكه لەگەڵی دەبێت.. كامێراكەی كوالیتی k4ه واته سەرووی ئیچ دی..
