لەم سەردەمەدا كاتژمێری دەست زیاتر وەك كاڵایەكی تایبەت بە جوانی و رازاندنەوە سوودی لێوەردەگیردێت، مەبەست لەوەیە مۆبایلەكان شوێنی كاتژمێریان گرتۆتەوە و كات بە دەنگ و بە نیشاندان بە بەكارهێنەرەكەی رادەگەیەنن. بازاڕی كاتژمێر دوای بەرهەمهێنانی مۆبایل بەرەو كزی رۆیشت، بۆیە هەوڵدرا كاتژمێری سمارت واتە هۆشمەند بەرهەم بهێندرێ، كاتژمێرێك كە چەندین ئەرك ئەنجام بدات و زیاتریش تایبەتن بە تەندروستی بەكارهێنەرەكەی، وەك نیشاندانی مەودای رۆیشتن، لێدانی دڵ، سووتاندنی وزەی و چەوری....تاد. هەر رۆژە جۆرێك لە كاتژمێری ژیرۆك بەرهەم دێت..
كۆمپانیای سۆنی بەم دواییە جۆرێك لە كاتژمێری بەرهەم هێناوە كە بە (sony E lnk watch) ناسراوە، كاتژمێرێك كە ئەوەندە تەنكە كە بەكارهێنەر لەسەر دەستی هەستی پێناكات. چەندین رەنگی جۆراوجۆریشی هەیە. كاتژمێرە سمارتەكە وزەیەكی ئەوتۆی پێویست نییە بۆ كاركردن، چەندین رەنگ و ستایلی جیاوازی هەیە.