لووتێكی دیجیتالی بۆ زۆر مەبەست

لووتێكی دیجیتالی بۆ زۆر مەبەست
زۆر كەس وا بیردەكاتەوە هەر خواردنێكی خستەناو بەفرگرەوە ئیدی بۆ هەمیشە تێك ناچن، نازانن بەفرگر تەنیا بۆ هێشتنەوەی ماددەكانە نەك بۆ هەمیشەییان..زۆرجار هەیە بەفرگر دەكرێت بە كۆگای شتەكان و مادەی وایە چەند مانگ لە بەفرگردا دەمێنێتەوە. هەرچەندە لەو سەردەمەدا بەفرگری هۆشمەند بەرهەم هاتووە كە زانیاری سەبارەت بە گشت مادەكانی ناوی بە بەكارهێنەر دەڵێت و كاتی بەسەرچوونیان ئاگاداری دەكاتەوە..
لەو ماوەیەدا كۆمپانیایەك ئامێرێكی بەرهەم هێناوە كە بە لووتی ئۆپتیكال (NeOse) ناسراوە. كاتێك ئەو لووتە دیجیتالییە لە مادەكان نزیك دەكەیەوە لە ماوەی 15 هەتا 30 چركە زانیاری سەبارەت بە ماوەی بەسەرچوونی مادەكە رادەگەیەنێ تەنانەت ناوی مادەكەش دەڵێت.
ئامێرەكە بۆ سوپەرماركێتەكان گرنگی خۆی هەیە بۆ ئەو شوێنانەی كە دەرمان و كەلوپەلی ئارایش دەفرۆشن گرنگە، نە تەنیا بۆ ئەو مەبەستە بەڵكو بۆ زانینی رێژەی هەوای پیسی ژینگەش گرنگی خۆی هەیە و هۆكاری پیسی هەواكەش دەزاندرێت..
Top