چۆن تایبەتمەندی یارمەتیدەری گووگڵ Google Assistante لەسەر هەموو مۆبایلەکان بەکاربهێنین؟
یارمەتیدەری گووگڵ چیە؟ (Google Assistante)
تایبەتمەندیەکی زیرەکی گووگڵە، تایبەتمەندیەکە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات کە وەڵامی پرسیارەکانی دەستبکەوێت، هێنانی داواکاریەکانت و بەردەستکردنی خێرای ئەو بەستەرەی کە بەدوای دەگەڕێیت. پێکردنی میوزیکەکان و لێدانی فیلمی دڵخوازی خۆت بە هۆی کڕۆمکاستەوە. له کۆنگرەیەکدا (کۆنگرەی I/Oی گووگڵ له ساڵی پار) ڕاگەیاندرا.
یارمەتیدەری گووگڵ تەنها بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید، نڤیدیا شیڵد تی ڤی بەردەستە. بەڵام زیاتر و زیاتر بەردەست دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا، چۆن بە دەستی بهێنین؟ ئەگەر تۆ خاوەن هیچ کام لەم ئامێرانە نەبوویت، ڕێنماییت دەکەین بەوەی کە ئەپی گفتوگۆی Alloی گووگڵ بەکاربهێنیت، چونکە خاوەن ئەم تایبەتمەندیەیە و بە فەرمی بۆ سیستەمەکانی مۆبایل بەردەستکراوە.
ئەپی Google Allo
له گرنگترین تایبەتمەندیەکان لەم ئەپەدا تایبەتمەندیەکی ناوازە هەیە پێی دەوترێت یاریدەدەری گووگڵ Google Assistant کە لەکاتی چاتدا دەتوانی سودی لێوەربگرێت و ئەزموونی چاتکردنت باشتربکەیت. چونکە یارمەتیدەری گووگڵ هاوکارت دەبێـت لەهەرشتێک تۆ بتەوێت. بەتەنها نوسینی @Google لەدوایدا ئەو شتەی تۆ دەتەوێت داوای بکە و بۆت دەهێنێت.
خاوەن چەندین تایبەتمەندی ترە، بۆ زانیاری پوخت لەسەر ئەپەکە خوێندنەوەی ئەم بابەتە بکە ئەپی Allo.
•داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید.
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.google.android.apps.fireball&referrer=utm_source%3Dwebsitedownload%26utm_medium%3Ddownload_cta%26utm_campaign%3Dplaystore_listing&hl=en
سەرچاوە www.kitn.net
