لەمەودوا بەکارهێنەرانی نەرمەکاڵاکانی ئۆفیس لەسەر ماکبووک پرۆی نوێ دەتوانن تایبەتمەندیەکانی تەچ بار کار پێبکەن.
هەروەکو وتەکانی مایکرۆسۆفت، بەشی تەچ باری ماکبووک پرۆ بۆ نەرمەکاڵاکانی ئۆفیس چەند تایبەتمەندیەک لە خۆدەگرێت. لەوانە سادەکردنی شوێنی کارەکەت و تیشک خستنە سەر ئەو نوسینەی دەتەوێت، بە شاردنەوەی نوسین و بەشە ئاڵۆزەکانی چوارچێوەی ئامانجی کارەکەت. هەروەها بە جووڵانی پەنجەت دەسەڵاتت هەیە بۆ گۆڕینی ستایلەکان بە خێرایی.
لە نەرمەکاڵای پاوەرپۆینتدا، دەتوانیت توخم و بەشەکانی گرافیک بە شێوەیەکی باش و کارامانە بەکاربهێنیت. دەتوانیت بە خێرایی ئامانجی ئەو شوێنە دیاری بکەیت کە بەدوای دەگەڕێیت. وە بوونی کۆنتڕۆڵکردنی دیمەنەکان لە سڵایدشۆدا. هەروەها چەندین تایبەتمەندی تر لە ئۆفیسەکانی تریشدا.
هەفتەی ڕابردوو، مایکرۆسۆفت تایبەتمەندیەکەی لەژێر پێداچوونەوە دانابوو، بۆ هەندێک له بەکارهێنەران، ئێستا بە فەرمی دەتوانیت تایبەتمەندیەکە بەدەستبهێنیت کە ئێستا بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەستکراوە.
پشتگیری تەچ باری ماکبووک پرۆ له ئێستادا تەنها بۆ ئۆفیسەکانی ۆرد، پاوەرپۆینت و ئێکسڵ، بەڵام له پلاندا هەیە، کە تایبەتمەندیەکە پشتگیری زیاتری نەرمەکاڵاکان بکات وەکو سکایپ و ئاوتلووکی مایکرۆسۆفت، له داهاتوویەکی نزیکدا.
سەرچاوە www.kitn.net
