ئەپڵ داواکاریەکی تری پێشکەش بە سامسۆنگ کردووە، بۆ کڕینی ٦۰ ملیۆن لە ڕوونمای تەکنەلۆژیای ئۆڵێد.
بەمەش وادیارە کە ژمارەی پێشوو بەس نەبووە بۆ ئەپڵ، بۆ ئایفۆنەکانی، بە هۆکاری ئەوەی ئەپڵ ڕێژەیەکی زۆر لە ئایفۆن دەفرۆشێت لە هەر ساڵێکدا. دەربارەی نرخی ڕوونماکانیش، ئەپڵ بە گوژمەی ٤.۳ ملیار دۆلار دەداتە سامسۆنگ، بۆ کڕینی ٦۰ ملیۆن ڕوونماکە.
سامسۆنگ گەورەترین وەبەرهێنەری ڕوونماکانی ئۆڵێدە. توانیویەتی هاوشانی ئێڵجی ڕوونماکان بۆ کۆمپانیاکانی تر بەرهەمبهێنێت. ئەوەشمان له بیر نەچێت، پێشبینی دەکرێت سامسۆنگ لە مۆبایلی ئێس ٨ـدا ڕوونمای ئۆڵێدی دەستەبەر کردبێت. دەی وا دیارە ڕوونماکانی ئۆڵێد ورده وردە دێنە نێوان ڕکابەری مۆبایلەکانی کۆمپانیاکانەوە، چونکە پێشبینی و چاوەڕوانی بۆ کۆمپانیای تریش دەکرێت، کە ڕوونمای ئۆڵێد بۆ مۆبایلەکانیان دەستەبەر بکەن.
سامسۆنگ تەنها کۆمپانیا نیە کە ڕوونمای ئۆڵێد بەرهەمدێنێت، بەڵکو کۆمپانیا گەورەکانی تری ڕوونما هەن، کە کۆمپانیاکانی ئێڵجی و جەی دی ئایین، کە دوو کۆمپانیای ناسراو و گەورەن لە باس و بواری ڕوونمای ئۆڵێددا.
سەرچاوە www.kitn.net
