مۆبایلی ئێڵجی G6 خاوەن دەنگێکی باشتر ئەبێت لە ئێڵجی V20.
لە نوێکاریەکی تردا لە مۆبایلەکە کە چاوەڕوان دەکرێت، باس لە بوونی دەنگێکی باشتر دەکرێت لە ئێڵجی G6، بەوەی کە تەکنەلۆژیای DAC لە مۆبایلەکەدا زیاتر پەرەی پێدراوە، هەر بەم هۆکارەش چاوەڕێی باشترین تەکنەلۆژیای دەنگ دەکرێت لەلایەن ئێڵجیەوە، ئەمەش فەرمیە و لەلایەن کۆمپانیاکەوە پشتڕاستکراوەتەوە.
تەکنەلۆژیای DACی بنچینەیی دەنگی مۆبایلەکان، ئەو تەکنەلۆژیایە کە کۆدەکانی ژمارەیی میوزیک بۆ شەپۆلە دەنگیەکان دەگۆڕێت بۆ بیستۆک و دەنگەوەرەکان. یارمەتی لە نەشێواندن و دەنگی بێزارکەر. نوێکاریەکانی لەم تەکنەلۆژیایە له مۆبایلەکەدا ئەوەیە کۆنتڕۆڵی بەشی ڕاست و چەپی کەناڵە دەنگیەکانی دەنگەوەرەکە دەکات و توانای ئەوەی دەبێت کە لێکیان جیابکاتەوه. خێرا گۆڕێنی شوێنی دەنگەکان و لێدانێکی نەرمتر.
بێگوومان بەم ئاشکراکردنەی کۆمپانیاکە، گەشەپێدەرانی ئێڵجی مەبەستیانە باشترین تایبەتمەندی دەنگ لە ئامێرە مۆبایلە ئەندرۆیدەکان بەردەستبکات. ئەمەش نوێکاری و باسێکی نوێی مۆبایلەکە بوو، چاوێک لە بابەتەکانی ڕابردوو بکە تاکو هەموو زانیاریەکانی مۆبایلەکە خەرمانە بکەیت.
سەرچاوە www.kitn.net
