سەرپەرشتیاری منداڵ لە بێشكەوە تا قوتابخانە

سەرپەرشتیاری منداڵ لە بێشكەوە تا قوتابخانە
لە جیهانی دیجیتالی نوێدا منداڵان پشكی شێریان بەركەتووە، هەرچەندە پێدەچێ جگە لە سوود گەیاندن زیانیشی بۆ منداڵان بێت. نەوەی داهاتوو نەوەی دیجیتالی دەبێت، بواری زەین وهۆشی بەهێز دەبێت، بەڵام بواری هەست و سۆزی لاواز...
ئاریستوتێل (Aristotle) یەكێكە لەو ئامێرە گرنگانەی تایبەتە بە منداڵ و لە هۆشی دەستكرد سوود وەردەگرێ. لە راستیدا سپیكەر (بڵندگۆ)یەكی زیرەكە، هەر ئەوكاتەی كە منداڵەكە دێتە ژیانەوە و هەتا دەچێتە قۆنابخانە ئاگادار و راهێنەری منداڵە، لە سەرەتادا هەوڵ دەدا بە زمانی منداڵانە بدوێ و لایەلایەی بۆ بكا. بەهۆی مۆنیتۆرێكەوە ڤیدیۆیی راستەخۆ بۆ سەر مۆبایلی بەكارهێنەر بەڕێ بكات، كاتێك منداڵەكە هەڵدەستێ مۆسیقای تایبەت بە منداڵەكە لێدەدا. شەوانە گلۆپی رەنگاورەنگ هەڵدەكا و دەبێتە چاری خەوی منداڵان، كاتەكانی گۆڕینی و خۆتەڕكردنی منداڵەكە بە سەرپەرشتیارانی رادەگەیەنێ.
ئامێری ناوبراو ئەگەر منداڵەكە گەورە تر بوو چیرۆكیان بۆ دەخوێنێتەوە. لە نووسین و خوێندنی وانەكانی قوتابخانە یارمەتی منداڵەكە دەدات زانیاری سەبارەت بە وانەكە لە ئینتەرنێت وەردەگرێت..
Top