فلاش میمۆری 2 ترابایت
چەند ساڵ لەمەوبەر فلاش میمۆری ئەوپەڕی قەبارەی داكردنیان 16 گێگابایت بوو، بەڵام ئێستا فلاش میمۆری بە قەوارەی 2 ترابایتیش بەرهەم هاتووە..
كۆمپانیای KingSton لە پیشانگای ساڵانەی CES2017دا فلاش میمۆری دوو ترابایتەكەی خۆی خستەڕوو.
رەنگە هاردێكی پۆرتێبڵی بەم قەوارەیە باشتر بێت بەهۆی ئەوەی فلاش میمۆری قەبارەی بچوكە و بۆ هەڵگرتن رەنگە بزر بێت. فلاش میمۆرییەكە لە مادەیەكی پتەو دروستكراوە كە بە هۆی كەوتنە خوارەوەو كەش و هەوا تێك نەچێت...
