پرێنتەرێكی بچووك تایبەت بە وێنە
نوێترین پرینتەری تایبەت بە وێنە پرینتەرێكە كە لەلایەن كۆمپانیای ئێل جی بەرهەم هاتووە، پرینتەری جۆری Pocket Photo PD261 ناسراوە، بچووكترە لە مۆبایلێكی ئاسایی. بارستاییەكەی تەنیا 22 ملمە. بۆ كاركردن بەو پرینتەرە پێویست بە كێبڵ ناكا. چونكە بەبێ وایەر بە مۆبایل پەیوەند دەدرێ خاڵی جێگای سەرنج لەو پرینتەردا پێویستی بەحیبر یا (كارتریج) نییە، بەڵكو ئەو وەرەقانەی كە وێنەكانی لەسەر چاپ دەبن تایبەتن.
