كامێرایەك بۆ گرتنی وێنەی سێلفی سێ لایی
كامێراكە پێكهاتووە لە دوو هەستەوەری 1.2 مێگاپیسكلی سەرووی سوور، 1.2 مێگاپیسكلی رەنگی، دوو پرۆژكتەری لەیزەری سەرووی سوور، دووربینێك، بەهۆی ئەمانەوە بەشێوەی 3D سكانی بەكارهێنەرەكەی دەكات.
كاركردن بە كامێراكە زۆر ئاسانە ئەوەندە بەسە سەری خۆت بە ئارامی بۆ لای چەپ و راست بسوڕێنی، نزیكەی 20 چركەی پێدەچێ كارەكە كۆتایی پێدێ. بەرهەمی وێنەگرتنەكە وێنەیەك بە فۆرماتی تایبەت بە سێ رەهەندی واتە objیە و بە ئاسانی دەتوانی لە پرۆژەكانی سێ رەهەندی دا دایبنێی یان بە پرینتەری 3D بەشێوەی دەمامك چاپی بكەی.
