ئەپێکی نایاب بۆ وەرگرتن و دۆزینەوەی زانیاری لە بوارە جیاجیاکان بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید
ئەم ئەپە کۆمەڵیکی زۆر زانیاری جیاوازی تێدایە بە شێوەی نوسین و ڤیدیۆ دەربارەی بابەتەکانی بیرکاری و فیزیا و کیمیا و زیندەوەرزانی و تەندروستی و بوارەکانی کۆمپیوتەر وەک بەرنامەسازی و کۆمەڵێک بابەتی هونەری و مرۆییشی گرتۆتە خۆی وەک میوزیک و مێژووی هونەر و مێژووی جیهان و ڕێزمان و کۆمەڵێک بابەتی ئابوریش.
شایەنی باسە، ئەم ئەپە ڕێگە دەدات بە داگرتنی بابەتەکان بە شێوەی نوسین و ڤیدیۆ بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بتوانێت بە بێ پەیوەستبوون بە هێڵی ئینتەرێتیشەوە سوودی لێ ببینێت. لایەنێکی تری گرنگی ئەپەکە ئەوەیە کە بابەتە بیرکارییەکان بەهۆی زۆری و گرنگییان بەپێی بەشەکان و بەپێی قۆناغەکانی خوێندنیش جیاکراونەتەوە. ئەپەکە بێ بەرامبەر لە کۆگاکانی Play Store و App Store بەردەستە.
کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە بۆ ئای ئۆ ئێس.
https://itunes.apple.com/us/app/khan-academy-you-can-learn/id469863705?mt=8
کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە بۆ ئەندرۆید.
https://play.google.com/store/apps/details?id=org.khanacademy.android&hl=en
سەرچاوە www.kitn.net
