سەردەمی پرێنتەرە بچووكەكان دەستی پێكردووە

سەردەمی پرێنتەرە بچووكەكان دەستی پێكردووە
ماوەیەكی لەمێژنییە پرێنتەری بچووك كە زیاتر بۆ كاری شەخسی و تاكەكەسی دەبێت بەرهەم دەهێنرێن. قەوارەیان بچووكە و هەندێكیان دەكرێت لە گیرفان بخرێن.. سامسۆنگ بەم دواییانە پرێنتەرێكی پورتێبڵی بەرهەم هێناوە زیاتر تایبەتە بە وێنەكانی سەر مۆبایل یان تەبلێت و لە دوو رێگاوە بە پرینتەرێكەوە پەیوەند دەدرێن، یان لە رێگای سیستەمی NFC واتە لێك نزیككردنەوە، یان لە رێگای سیستەمی وای-فای..
پرینتەری جۆری Image stamp پرێنت كردنی وێنەكان هەر بەمجۆرەی كە بەكارهێنەر لەسەر شاشە دەیبینێ بەم جۆرە پرێنت دەبن. توانایەكی گرنگ لەم پرینتەرەدا ئەوەیە كە كۆدی QR دەدات بە وێنە چاپ كراوەكان، تاكو بەمجۆرە بەكارهێنەر زانیاری سەبارەت بە شوێن و كاتی گرتنی وێنەكەی تێدا بگونجێنێ..
Top