بۆچی ئایفۆن بە مۆبایلێکی نموونەی دادەنرێت؟
هۆکاری ئەم ناوبانگ و تایبەتمەندیانە و بەدڵبوونی لە لایەن بەکارهێنەرەکانی چییە؟:وەلامی ئەم پرسیارانە دەگەرێنمەوە بۆ چەند خاڵێک ئەوانیش ئەمانەن سیستەمی وەگەرخەری ئای ئۆ ئێس:ئەم سیستەمە بەوە جیادەکرێتەوە لە سیستەمەکانی تر کە روکارێکی جوان و ناوازەی هەیە و هاککردنی ئەم سیستەمە زۆر قورسترە لە سیستەمی ئەندرۆید و ئەگەری توشبوونی بە ڤایرۆس زۆر کەمترە،وە کەمترین رێژەی هەڵەی تێدا بەدی دەکرێت بە بەراورد لەگەڵ سیستەمەکانی دیکەدیزاین:شێوازی دیزاینی مۆبایلەکە ئێجگار ناوازەو کەشخەی تێدا بە دی دەکرێت لە رووی تەنکی و کێش و ڕەنگ تایبەتمەندی بەرز:وەک ئاشکرایە مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بە تایبەتمەندی بەرز و ناوازە ناسراوە لەڕووی خێرای ڕام و جوانی کامێرا و بیرگەی ناوەکی و …هتدمارکێتی ئاپ ستۆر:ئەم مارکێتە بە یەکێک لە هەرە باشترین مارکێتەکان دا ئەنرێت و وەک ئاشکرایە ئەم مارکێتە تایبەتە بە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کە ئەپلیکەیشنەکانی زۆر پارێزراون وە بە زوترین کات ئاپدەیت واتە نوێکاریان بۆ دێت
:وە چەند شتێکی تر هەن کە لەم خاڵانە باس نەکراوە ئەوانەش نەبونی دەرچەی میمۆری کە تا رادەیەکی زۆر دەتپارێزێت لە توشبوون بە ڤایرۆس و فایلی سیخوڕی و هاک ڕیگە نەدان بە دابەزاندنی ئەپلیکەیشن لە رێگەی وێبسایتە دەرەکیەکان،کە ئەمەش هۆیەکی ترە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆس و هاک،ئەم خاڵە بەکارهێنەرانی سیدیا ناگرێتەوە لە کۆتایدا دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە ئایفۆن مۆبایلێکی نموونەییە
سەرچاوە techeye.org
