فەرمانە باڵاکانی دۆناڵد ترەمپ وەکو یادگاریەکی پێکەنیناوی لەم ئەپەی سیستەمی ئەندرۆید بپارێزە.
ئەپەکە سادەیە، بەڵام زۆر خەندە ئامێزە له ناوەڕۆکدا. لە ڕوونکردنەوەی کۆگای پلەی ستۆردا ڕوونکردنەوەیەکی خەندە ئامێز و پێکەنیناوی هەیە، کە دەڵێت: “ئەم ئەپەت نیە؟ بەداخەوە، پێویستت نیە بەم ئەپە؟ نەخێر هەڵەی. ئەم ئەپە گەورە دەبێت، دەبێت بە گەورەترین ئەپ، دەبێتە باشترین. ئەم ئەپە ولایەتە یەکگرتووەکان دووبارە باش دەکاتەوە و ئەمەش دەبێت بە باشترین شت”.
لەوانەیە هەستێکت بۆ دروست بووبێت بۆ تاقیکردنەوەی ئەم ئەپە، ئێستا ئەم ئەپە له کۆگای پلەی ستۆردا هەیە. کرتە لەم بەستەرە بکە بۆ داگرتن.
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.donalddraws.app
سەرچاوە www.kitn.net
