ئێستا وەشانی 2.1.0 ی ئەپی نوێژەکانم بەردەستە بۆ نوێکردنەوە

ئێستا وەشانی 2.1.0 ی ئەپی نوێژەکانم بەردەستە بۆ نوێکردنەوە
ئەپی نوێژەکانم ئەپێکە لەلایەن گەشەپێدەر Kosrat D. Ahmadـەوە گەشەی پێدراوە، بۆ زانینی کاتی بانگەکان و کۆمەڵێک ویردی ئیسلامی، زانینی ئاڕاستەی قیبلە.

لە ئێستادا وەشانی نوێی ئەم ئەپە بەردەستە بۆ داگرتن و نوێکردنەوە، ئەویش وەشانی 2.1.0 ـە کە کۆمەڵێک نوێکاری لەخۆی گرتووە ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
+ زیاد کردنی هەڵبژاردنی دەنگ بۆ هێنانە پێشی کاتی بانگەکان
+ زیاد کردنی شاشەیەکی یارمەتی دەر ئەگەر شوێنەکەت نەدۆزرایەوە.
+ بانگی بەیانی تەنها 3 جار دووبارە دەبێتەوە ئەگەر نەیکوژێنیتەوە.
+ زیاد کردنی رێکخستنی لەرین (هەزاز) بۆ کاتەکانی بانگ
+ زیاد کردنی ویدجێتێکی 1×1
+ باشتر کردنی ویدجێتەکان وەک شێوازی کۆن
+ چاککردنی کێشەکان و باشتر کردنی بەرنامەکە

+ زیاد کردنی کاتەکانی بانگی قەسرۆک.

+ زیاد کردنی کاتەکانی بانگی وڵاتی کوەیت.

بەستەری ئەپی نوێژەکانم لە کۆگای گوگڵ
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.kosratdahmad.myprayers

سەرچاوە www.kitn.net
Top