سایتێك بۆ دروستكردنی وێنەی جوڵەدار

سایتێك بۆ دروستكردنی وێنەی جوڵەدار
وێنەی جوڵەدار كە وێنەی GIFیان پێدەگوترێ، پێكدێن لە چەندین وێنە لەلای یەك و بەهۆی خێرایی رۆیشتنی وێنەكان بینەر وا هەست پێدەكات كە وێنەكە جوڵە دەكات. سایتگەلێكی زۆر هەن كە وێنەی جوڵەدار دروست دەكەن.. سایتی https://imgflip.com/images-to-gif یەكێكە لەم سایتانە.. ئەم سایتە سەرەڕای ئەوەی وێنەی جوڵەدار دروست دەكات، فایلی ڤیدیۆییش دەكات بە وێنەی جوڵەدار.. لە بەشی video to GIF دەتوانیت ئەدرەسی فیلمەكە، جا لە یوتیوب، یا فەیسبوك، یان هەر سایتێكی دیكە بێ ئاپلۆد بكەی و پاشان دەستكاری بكەی..
لە بەشی Images to GIF دەتوانی وێنە دابەزینی لەلای چەپ نموونەی فایلە جوڵەدارەكە نیشان دەدرێ، لەبەشی لای راستیش دەتوانی، دەقی بۆ زیاد بكەی، یان دەستكاری كوالیتی بكەی...
Top