شەترەنج یارییە و لە ریزی وەرزیشیش دێتە ئەژمار، مێژووی شەترەنج بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، بە دوای ئەوەی جیهانی دیجیتالی و تەكنەلۆژیای نوێ پەرەی سەند و گشت بوارێكی گرتەوە، ئەم یارییەش لە دونیای كۆمپیوتەر و یاری ئەلكترۆنیدا خۆی دیتەوە، بەڵام یاریكردن لەسەر كۆمپیوتەر رەنگە ئەو چێژەی نەبێت وەك یاری راستەقینە، بۆیە بەرهەمهێنەرانی تەكنەلۆژیای نوێ ئامێری یاری شەترەنج كردنیان بە شێوەی دیجیتالی داهێنا، واتە هەروەك شەترەنجی راستی، بەڵام بەرامبەرەكەت دەكرێت هەزاران كیلۆمەتر لە تۆ دوور بێت و مۆرەكانی شەترەنج لە رێگای دوورەوە بجولێنێ.
شەترەنجی دیجیتالی (square-off) هەروەك شەترەنجی راستی دەچێت، بەڵام بە ئینتەرنێت دەبەسترێتەوە و جوڵەكانی بەرامبەر كە رەنگە لەوسەری دنیا بێت بە شێوەیەكی دەستبەجێ بجوڵێنێ، ئامێرەكە نەك یاری شەترەنج بەڵكو یارییەكانی وەك زاروماریشی پێدەكرێت...