هەر جارێك كە كۆمپیوتەرەكەت یان لاپتۆپەكەت فۆرمات دەكەیەوە، دەبێت سەرلەنوێ درایڤەكانی تایبەت بە پارچەكانی كۆمپیوتەر، وەك ماوس، كیبۆرد، دەنگ، رەنگ، لاین، پۆرتەكان...تاد. دابنێیەوە، جا ئەگەر سیدی ناساندنی ئەو پارچانەت نەبێت ئیدی كێشەیەكی گەورەیە. خۆتان زۆرجار بۆتان هاتۆتە پێش كە ماوسەكەت یان كیبۆردەكەت یان هێڵی ئینتەرنێتەكەت كار ناكا، شارەزای كۆمپیوتەر پێت دەڵێت ئەوە تەعریف نەكراوە. مەبەست ئەوەیە كە ئەو پارچەیە بە مەزەربۆردی كۆمپیوتەرەكە نەناسراوە، یانی وەك ئەوەی ئەو پارچەیە هەر بوونی نەبێت...
پرۆگرامی DriverPack Solution بۆ ئەم مەبەستە زۆر گرنگە، چونكە ئۆتۆماتیكی درایڤەری گشت پارچەكان دەناسێ، هی هەموو جۆرە لاپتۆپ، سیستەم، مەزەلبۆرد، پارچەكانی دیكە. لەگەڵ هەردوو پلاتفۆرمی 32 و 64 دەگونجێت.