تەبلێتێكی تایبەت داتاشۆی خۆی لەگەڵدایە
كۆمپانیای لینۆڤۆ رادەگەیەنێ كە تەبلێتە نوێیەكە توانیویەتی لە 12 ئەزموونی سەختی نیزامی و 200 تاقیكردنەوەی تردا سەربكەوێ، بەو مانایە كە ئەوەندە بەهێزە سوپا و هێزی نیزامیشی لە هەلومەرجە دژوارەكان بەكاری بێنێ.. بە بەركەوتن و تەڕ بوونیش تێكناچێ.
شاشەی تەبلێتەكە 12 ئینجە كوالیتی نیشاندانی QHDیە.. سیستەمی ویندۆز10 ی لەسەرە، پرۆسیسەری جۆری Core i7 هەیە و هاردی داكردنی داتاكانی یەك ترابایتە و رامەكەشی 16 گیگابایتە... بە پەنجەمۆر دەكرێتەوە، كامێراكەی 8 میگاپیكسلە، كیبۆردی خۆی هەیە دەكرێت جیاش بكرێتەوە. پرۆژكتەرەكەی دەتوانێت تا 60 ئینج نیشان بدات.
