رۆبۆتێك وەك مرۆڤ هەڵسوكەوت دەكات

رۆبۆتێك وەك مرۆڤ هەڵسوكەوت دەكات
«هەناسەیەكی قووڵ هەڵكێشە، قاچەكانت تا ئەوەندەی دەتوانی بكەوە» ئەمە رێنمایی رۆبۆتی (Lynx)ە. رۆبۆتێكی ئینسان شێوە كە فێری وەرزشی (یۆگا) دەكا. دواتر هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵت دەچێتە پێش.
رۆبۆتەكە وەك رۆبۆتی دیكە ناچێت، وەك مرۆڤێك لەگەڵت دەجوڵێتەوە، ئەو هەستەت پێدەبەخشێ كەلەگەڵ كەسێك دانیشتووی و قسە دەكەی.
رۆبۆتی ناوبراو پەیوەندی لەگەڵ سیستەمی «ئەلكسا» هەیە بۆیە دەتوانی ئەوەی مەبەستتە لێی پرسی، وەك كەش و هەوا، یان پرسیاری زۆر تایبەتی دیكە. رۆبۆتەكە گشت ئەندامانی ماڵەوە دەناسێ و هەركەس بانگی بكات وەڵامی دەداتەوە.. هەركاتێك بانگی بكەی بەناو بانگت دەكاتەوە و تەنانەت بۆ دڵنیایی زیاتر ئەو گۆرانییەت بۆ لێدەدا كە حەزی لێدەكەی.
Top