چاودێرێك بۆ ئینتەرنێتی ماڵەوە

چاودێرێك بۆ ئینتەرنێتی ماڵەوە
ئێستا قۆناغێك لە ژیانی كۆمەڵگا دەستی پێكردووە كە ئینتەرنێت وەك ئاو و كارەبا بۆ ژیان پێویستە، لە ماڵێكدا هەركام لە ئەندامانی ماڵەوە پێویستیان بە ئینتەرنێت هەیە، بەڵام جیاوازی هەیە لە نێوان منداڵان و گەورەكان، چونكە ناكرێت ئەو ماڵپەڕ و سایتانەی كە گەورەكان دەیكەنەوە منداڵانیش سوودی لێوەربگرن نە تەنیا سوود بەڵكو بە زیان دەشكێتەوە..
لەم چەند ساڵەدا هەندێك ئامێر بۆ چاودێری كردنی ئینتەرنێت هاتنە بەرهەم كە ئەركیان ئەوەیە كێ لە چ كاتژمێرێكدا بچێتە سەر هێڵ و چەندە لەسەر هێڵ بمێنێتەوە.. ئامێری (fingbox)یش یەكێكە لەم ئامێرانە، ئەو ئامێرە بچووكە دەبێت لە مۆدێمی هێڵی ماڵەوە پەیوەند بدرێت و ئەپلكەیشنی تایبەتی خۆی بۆ دابندرێ، دەستبەجێ گشت ئەو ئامێرانەی بە هێڵەكەوە پەیوەندیان هەیە دەناسێنێ و دیاریان دەكا. ئەوكات دەتوانی چاودێری ئەو كەسانە بكرێ كە دێنە ناو هێڵەكەوە، بۆ نموونە گەر كەسێكی لاوەكی جگە لە ئەندامانی ماڵەوە هاتە ناو هێڵەكە ئامێرەكە جەرەسی هۆشداری لێدەدا، تەنانەت ئەگەر پاسوۆردەكەش بزانێت، یان لە ئیدارەیەك بەڕێوەبەر دەتوانێت دیاری بكات چەند كەس سوود لە هێڵ وەربگرن.. ئامێرەكە نە تەنیا ئەوە بەڵكو خێرایی ئینتەرنێتەكە دیای دەكات و داتاكان دەخاتەڕوو كە چ كەسێك هێڵی ئینتەرنێتی زۆر بەكار هێناوە، جگە لەوەش دەستنیشانی باشترین شوێن دەكات كە وای-فای زیاتر دەگرێتەوە..
Top