ڕاپۆرت: بۆ یەکەم جار لە دوای ٥ ساڵ، ئایفۆن نەبوو بە پڕۆفرۆشترین مۆبایل لە چین!
ساڵی پار لە وڵاتی چین ٤٦٥ ملیۆن مۆبایلی زیرەک فرۆشراوە واتە ڕێژەکە بە بەراورد بە ٢٠١٥ ئەوا ٪٦ زیادی کردووە، فرۆشی Oppo بە هەموو جۆرەکانیەوە ٪١٠٩ زیادی کردووە واتە زیاد لە دوو هێند بووە! فرۆشی Vivo ٪٧٨ و Huawei ٪٢١ زیادیان کردووە و فرۆشی Apple ٪٢١ و Xiaomi ٪٢٢ کەمیان کردووە.
دامەزراوەی Counterpoint بۆ توێژینەوە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هۆکاری دابەزینی فرۆشی ئایفۆن لە چین دەگەڕێتەوە بۆ داواکاری زیاتری بەکارهێنەرانی ئەو وڵاتە بۆ مۆبایلی ئاست مامناوەند و ئەمەش وای کردووە ئەو کۆمپانیایانەی تەنها گرنگی بە مۆبایلی ئاست بەرز و نرخ بەرز دەدەن ڕێژەی فرۆشیان کەم بکات. لەلایەکی ترەوە، بەڕێوەبەرێک بەناوی نەیل ساش لە Counterpoint ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر ئەپڵ تەکنەلۆژیای ئۆلێد لە ئایفۆن بەکاربهێنێت ئەوا فرۆشی بەرزدەبێتەوە.
سەرچاوە www.kitn.net
