مۆزێلا وێبگەڕی فایەرفۆکس فۆکەس بە ٢٧ زمانەوە بڵاوکردەوە.
لەماوەی ڕابردوودا کۆمپانیا بەهێزەکە تایبەتمەندییەکی بۆ وێبگەڕەکەی لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس زیاد کرد بە ناوی (فایەر فۆکس فۆکەس) ئەم تایبەتمەندییە بۆ چەند مەبەستێک بەکاردێت کە ئەوانیش بریتین لە (بلۆک کردن، بلۆک کردنی ڕیکلامی ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پاراستنی نهێنیەکانی وەک تێپەڕەوشە).
ئەم تایبەتمەندییە لە ساڵی ٢٠١٥ ڕاگەیەندرا وە سودێکی زۆری هەبوو، بەڵام تەنها بەزمانی ئینگلیزی بەردەست بوو. مۆزێلا هەستی بەو بۆشاییە کرد کە لەو تایبەتمەندییەدا هەبوو، بڕیاریدا بە زیادکردنی ٢٧ زمان بۆ تایبەتمەندییەکە. ئێستاش دوای تێپەڕ بوونی ٢ ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی ئەو تایبەتمەندییە مۆزێلا هەستا بە نوێکردنەوەی فایەرفۆکس فۆکەس و دانانی ٢٧ زمانی جیاواز بۆ ئەو بەرهەمە کە بریتین لە زمانەکانی (عەرەبی، ئازەربایجانی، وێڵزی، ئەڵمانی، ئینگلیزی (ئەمەریکی)، ئیسپانی، کابیلی، چیلی، فەڕەنسی، هەنگاری، چیکی، ئەندەنوسی، ئیتاڵی، یابانی، هۆڵەندی، پۆڵەندی، پورتوگالی، بەڕازیلی، ڕووسی، سونگای ، سلوڤاکی، سلوڤێنی، سویدی، تورکی، ئیسپرتانۆ، ئۆکرانی و چینی).
لەڕاستیدا فایبەرفۆکس فۆکەس شۆڕشێکی نوێیە لەوێبگەڕدا چونکە لە ئێستادا و لەو تۆڕە جەنجاڵەی ئینتەرنێت هەمیشە هەست بە ناپارێزراوی دەکەین و فایەرفۆکس فۆکەسیش هاوکارە لەوەی ئینتەرنێت بەکاربێنیت بەشێوەیەکی پارێزراو بەبێ ئەوەی ماڵپەڕەکان شوێنت بکەون و بزانن لەکوێیەوە ئینتەرنێت دەکەیت و ئینتەرنێتێکی پاک و خاوێن و دوور لە ڕیکلام و شتی بێزارکەر.
لێرەوە فایەفۆکس فۆکەس بۆ ئای ئۆ ئێس دابگرن. کلیک بکە بۆ داگرتن.
https://itunes.apple.com/app/id1055677337?mt=8
سەرچاوە www.kitn.net
