دیسان سایتێك بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی

دیسان سایتێك بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی
زمانی ئینگلیزی لە جیهاندا زمانی یەكەمە، بۆیە هەموو كەسێك لە هەر تەمەنێكدابێ و بە هەر زمانێك قسە بكات حەز دەكات ئەو زمانە فێر بێت، كلیلی سەرەكییە بۆ قسەكردن لە گەڵ جیهان، بۆیە پرۆگرام و ئەپلكەیشن و ماڵپەڕ و دەیان ئامرازی دیكە هەن بۆ فێركردنی ئەو زمانە، بە هەزاران سایت هەن لەو بوارەدا چالاكیان هەیە هەندێك لەوان بە خۆڕایین.. یەكێك لەو سایتانە سایتی Many Thingsە. ماڵپەڕەكە تایبەتە بۆ ئەوانەی كە تازە لە سەرەتادان، فێرخوازان لە رێگای یاری، رستەی سەرەتایی، یاریكردن بە وشەكان، فەرهەنگی وشە و دەستەواژە باوەكان دەتوانن فێری زمانی ئینگلیزی بن. لە بەشی دەنگ و وتاردا بابەتی زۆر گرنگی تێدایە، كارگێڕانی ماڵپەڕەكە دەڵێن هەتا ئێستا 200 هەزار كەس لەو سایتەوە فێری ئینگلیزی بوونە..
Top