سایتێك بۆ گواستنەوەی فایلە گەورەكان

سایتێك بۆ گواستنەوەی فایلە گەورەكان
گەر نیازت هەیە فایلێكی گەورە یان چەندین فایل پێكەوە بۆ كەسێك بنێری، ئیمێل یان جیمیل ناتوانن بە باشی ئەم ئەركە راپەڕێنن، رەنگە لە رێگای خزمەتگوزارییە كلۆدەكانی وەك (درۆپ بۆكس، گوگل درایڤ، وان درایڤ...) ئەم كارە ئەنجام بدرێ، بەڵام ئاسانترین رێگا سوود وەرگرتنە لە سایتی https://takeafile.com/ لەم سایتەدا زۆر بە ئاسانی دەتوانی فایلەكان بگوازییەوە.. كاتێك سایتەكە دەكەیەوە، كلیك لەسەر بۆكسی Drag and drop a file to startt بكە.. دوای ئەوە وەك چۆن فایلەكان دەخەیە سەر فلاش میمۆری ئاوا دەكرێت لەو بۆكسەیان بخە، دوای تەواو بوونی لینكێكت دەداتێ، كە لینكەكە بۆ هەر كەسێك بنێری دەتوانێ فایلەكان وەربگرێ...
Top