پرۆگرامێك بۆ گۆڕینی فۆرماتە ڤیدیۆییەكان

پرۆگرامێك بۆ گۆڕینی فۆرماتە ڤیدیۆییەكان
پرۆگرامەكانی گۆڕینی فۆرماتی ڤیدیۆیی گەلێكن و هەركام شێوازی كارەكەیان جیاوازە ئەگەرچی یەك ئەرك ئەنجام دەدەن.. لەو چەند ساڵەدا كە دیسكی جۆریDVD, Blu-ray كەوتوونەتە بازاڕ، پرۆگرامی دیكە بۆ گۆڕینی فۆرماتی ئەو جۆرە دیسكانەش بەرهەم هاتوون. یەكێك لەو پرۆگرامانە پرۆگرامی Pavtube BDMangic ە، پرۆگرامێكی سیحری كە بە هۆی گرافیكی بەهێز و خێرایی باشیەوە دەتوانێت فۆرماتە ڤیدیۆییەكان بگۆڕێ.
خاڵی جێگای سەرنج لەو پرۆگرامەدا پشتیوانی كردن لە فیلمی سێ رەهەندی و توانای Rip كردن و دەرهێنانی فیلمەكانی ناو ئەو جۆرە دیسكانەیە.
پرۆگرامەكە جگە لە گۆڕینی فۆرماتەكان، دەتوانێت دەستكاری فایلەكان، زێدەكردنی ئێفێكتی جۆراوجۆریش ئەنجام دەدات. بەشێك لە ئەركەكانی پرۆگرامەكە ئەمانەن:
- گۆڕینی فایلەكانی HD بە فۆرماتی سێ رەهەندی 3D.
- گونجان لەگەڵ گشت جۆرە فۆرماتێكی ڤیدیۆیی.
- فیلمی دوو رەهەندی دەكاتە سێ رەهەندی.
- گونجان لەگەڵ گشت جۆرە مۆبایل و تەبلێت و كۆنسۆلی یاری كردن..
- گونجان لەگەڵ ڤێرژنەكانی ویندۆز بەتایبەتی ویندۆز10 و ئەمانە و هەندێك تایبەتمەندی دیكەش..
Top