مرۆڤ بە رادەیەك بەرەو ئاسوودەیی و لە راستیدا تەنبەڵی جەستەیی دەڕوات بەتەمایە واز لە ریمۆت كۆنترۆڵیش بێنێت و تەنیا بە دەنگ فەرمان بكات، زۆر ئامێری تایبەت بە وەرگرتنی فەرمانە دەنگییەكان لەم چەند ساڵەدا بەرهەم هاتوون. هێدفۆنی (Vinci)یش یەكێكە لەو هیدفۆنانە، هەربۆیە بە سمارترین هێدفۆن ناسراوە. هێدفۆنەكە شاشەیەكی لەمسی هەیە كە زانیاری جۆراوجۆر نیشان دەدات. سەرەكی ترین كاری ئەو ئامێرە وەرگرتنی فەرمانە دەنگییەكانە. بەكارهێنەر بە ئاسانی دەتوانێ تەنیا بە دەنگی خۆی لە دوایین هەلومەرجی كەشوهەوا ئاگادار بێت. تەنانەت دەتوانێ داوای لێبكات لیستی كار و ئەركی رۆژانە یان كڕینی كەلوپەلە پێویستییەكانی بیربهێنێتەوە.
دەتوانێ لە هێدفۆنی ناوبراو لە راهێنانی وەرزشیدا سوود وەربگرێ، خێرایی جوڵە و ریتمی دڵی بەكارهێنەر دەناسێ و ئاوازێكی تایبەت بەو ریتمە هەڵدەبژێرێ، میمۆرییەكەی 32 گێگابایتە و بە سیستەمی وایەرلەیس شەحن دەبێتەوە.