سكۆتەری دیجیتالی سمارت
لەم ماوەیەدا جۆرێكی نوێ لە سكۆتەر بەناوی (EcoReco) بەرهەم هاتووە كە هۆشمەندە، چونكە ئەپێكی تایبەتی كە لەسەر مۆبایل دادەنرێ دەبێتە فەرمان و بەشێك لە ئەركەكان رادەپەڕێنێ، بۆ نموونە كاتێك كە سكۆتەرەكە ون دەبێت، بەهۆی ئەو ئاپەوە دەتوانین بیدۆزینەوە. یان بەكارهێنەر بەتایبەت كە منداڵ بێت و بچێتە شوێنێكی ناخۆش و تووشی رووداوێك بێت هەستەوەرەكانی سكۆتەرەكە دەستبەجێ پەیام بۆسەرپەرشتیارانی منداڵەكە یان كەسێك كە ناوی لە سكۆتەرەكەدا تۆمار كراوە دەنێرێت.. قفڵی دیجیتای سكۆتەریش تایبەتمەندییەكی نوێیە.. سكۆتەرەكە ركابەرییەكی جیدی دەكات لە پایسكیل ئیدی نەوەی داهاتوو نەوەی سكۆتەرە!
