مۆبایل بكە بە تاقیگەی چاو

مۆبایل بكە بە تاقیگەی چاو
كاتێك چاوەكان بەرەو كزی دەچن و یان تووشی نەخۆشی دەبن، بەهۆی ناچارییەوە چاویلكە لە چاو دەكەین، سەر لە دكتۆری تایبەتی چاو دەدەین بۆ ئەوەی كە كێشەكەمان پێ بڵێ و ئەویش بەهۆی ئامێری تاقیگەوە بزانێت چاوەكانمان چاویلكەی ژمارە چەندیان دەوێت..
ئامێری دیجیتالی (EyeQUe) كە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت ئەركی تاقیگە ئەنجام دەدات، مینی سكۆپی ئای كیو لەسەر شاشە دادەنێی و لە رێگای ئەوەوە سەیری شاشە بكە. دوو هێڵی رەنگی لەسەر شاشە كە لێك نزیك دەبنەوە، لەكاتی لێكنزیكبوونەوە دەبێت دوگمەیەكی تایبەتی دابگرێ، بەمجۆرە پێت دەڵێت كە چاوەكانت پێویستیان بە چ ژمارەیەكە و هەروەها لەوكاتەدا دەتوانی ئۆنلاین چاویلكەكە بكڕی..
Top