پلاكە هۆشمەندەكان بۆ ئامێرەكانی ماڵ

پلاكە هۆشمەندەكان بۆ ئامێرەكانی ماڵ
ئەو رەوتی خێرا گەشەكردن و پێشكەوتنەی ئامێرە دیجیتالی و ئەلكترۆنییەكان گرتوویانەتەبەر كارەبای ماڵیشی گرتۆتەوە. گلۆپی هۆشمەند و جەرەسی هۆشمەند و ئامێری تایبەت بە چاودێری كارەبای ماڵەوە بە شێوەی سمارت و ئێستاكەش پلاكی كارەبای هۆشمەند بەرهەم هاتووە. پلاكی جۆری Yoswit شوێنی پلاكەكانی دیكەی ماڵەوە دەگرنەوە، ئیدی پێویست ناكات بۆ هەڵكردن و كوژانەوەی هەر پلاكێك چ تەلەڤزیۆن چ سپیلیت چ گلۆپەكان هەستی دەست بە دوگمەی پلاك دابگری بەڵكو بەهۆی ئەو پلاكەوە دەتوانی لە رێگای مۆبایلەكەتەوە كۆنترۆڵی هەموو ئامێرەكانی ماڵەوە بكەی، ئاپێكی تایبەت بە پلاكەكانی ماڵەوە وشوێن و ئەركیان لەسە مۆبایلەكەت دادەندرێ و هەر لە رێگای ئەوەوە كۆنتڕۆڵی گشت ئامێرەكان دەكەی، جگە لە هەڵكردن و كوژاندنەوە دەتوانی كاتی تایبەت بۆ ئامێرەكان دابنێی، بۆ نموونە كاتژمێر 12 گلۆپەكانی ماڵەوە بكوژێنەوە.
Top