لاپیۆپە نوێیە چاوەڕوانکراوەکەى ئەپڵ!
ئێستاش کە تەکنەلۆژیا لە لوتکەى پێشکەوتنیدایە، زۆرێک لە کۆمپانیاکان لە ڕکابەریدان لە بارەی ئەوەی کێ بەرهەمی زۆر بەهێز و باش بەرهەمدەهێنێت. لەم ململانێیەدا زەبەلاحەکەى ئەمریکا، نیازى وایە لاپتۆپێک بەناوی (ماکبووک پرۆ) بەرهەمبهێنێت. ئەمە زیاتر لە لاپتۆپێکە و جیاوازتر لە (ماکبووک)ێکی ئاساییە. ڕامی ئەم بەرهەمە پێکهاتووە لە ٣٢ گێگابایت کە ئەمەش دەبێتە بەهێزترین لاپتۆپ لە ڕووی (ڕام)ـەوە . بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، گوایە لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ واتە دوای مانگی شەش کۆمپانیای ئەپڵ ئەم بەرهەمە ڕادەگەیەنێت. هەروەک چۆن کۆمپانیای ئەپڵ لە مانگی ٩ کۆنگرەکانی بەڕێوەدەبات، ئەگەرێکی زۆریشی هەیە کە ئەم بەرهەمەش لە مانگی ٩ و لە کۆنگرەی تایبەت بە ئەپڵ بخرێتەڕوو.
سەرچاوە www.kitn.net
