پێشانگای ساڵانەی تەكنەلۆژیای نوێ 2017 CES

پێشانگای ساڵانەی تەكنەلۆژیای نوێ 2017 CES
سەرەتای مانگی یەكەمی هەر ساڵێك گەورەترین پێشانگای ساڵانەی تەكنەلۆژیای نوێ بەناوی CES دەكرێتەوە كە ئەم وشەیە كورتكراوەی دەستەواژەی (Consumer Electronics Show) بەمانای پیشانگای ئامێری تەكنەلۆژیای ئەلكترۆنی دێت..
مێژووی كردنەوەی پێشانگاكە بۆ ساڵی 1967 دەگەڕێتەوە، ئەوكات بە سپۆنسەری دامەزراوەی ئامێری دیجیتالی ئەمەریكا لە شاری نیویۆرك بەڕێوە چوو.
لە ساڵی 1978 وە هەتا ساڵی 1994 ساڵانە دوو جار لە دوو وەرزی زستان و هاویندا بەڕێوە دەچوو، بەڵامی لە ساڵی 1995 پێشانگا لە وەرزی هاویندا نەما و لە ساڵی 1998ەوە تاكو ئێستا هەموو ساڵێك لە وەرزی زستاندا لە شاری لاس و گاسی ئەمەریكا پێشانگاكە بەڕێوە دەچێت..
لە پێشانگای ساڵانەی CES 2017 دا، كە لە رێكەوتی 4 هەتا 8ی مانگی یەك لە شاری لاس ڤیگاس كرایەوە، زیاتر لە 3800 كۆمپانیا كە لە 150 وڵاتەوە هاتبوون بەشداریان تێدا كرد.. لەو پیشانگایەدا زیاتر لە 165 هەزار كەس سەردانیان كرد.. نوێترین ئامێرەكانی دەنگ و رەنگ، وێنەگرتن، تەكنەلۆژیای وایەرلەیس، تەكنەلۆژیای تایبەت بە نوێترین ئۆتۆمبیلەكان.. بە گشتی گشت ئەو ئامێرە دیجیتالیانەی كە لە داهاتوویەكی نزیكدا لەلایەن كۆمپانیا گەورەكانی بەرهەمهێنی تەكنەلۆژیای نوێ دەكەونە بازارە خرانەڕوو.. كۆمپانیا گەورەكانی وەك (ئەپل، سامسۆنگ، ئێل جی، مایكرۆسۆفت، سۆنی، پاناسۆنیك، لینۆڤۆ...تاد) لەو پیشانگایەدا بەرهەمی خۆیان نیشاندا...
فایلی ئایتی (زانیاری سەبارەت بە تەكنەلۆژیای نوێ) لە گۆڤاری گوڵان وەك ساڵانی رابردوو ئامێرە گرنگە دیجیتالییەكانی لەو پیشانگایەدا نیشاندران، بەرلەوەی بكەنە بازاڕە و لەلایەن بەكارهێنەرانی ئێرەوە سوودیان لێوەربگیرێ، دەناسێنێ و زانیاریان لەسەر بڵاو دەكاتەوە.
Top